باره‌گای بارزانى سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا کاکەسوار ئیبراهیم دەکات

خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین


بەڕێزان خانەوادەی مامۆستا كاكەسوار 

بەداخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ناسراوی عەشیرەتی شیلانە، مامۆستا كاكە سوار ئیبراھیم شیلانەییمان پێگەیشت.

لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خوای گەورە داواكارین گیانی كاكەسوار بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامییش بەھەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی