ده‌ته‌وێت لایته‌كان تازه‌ بكه‌یته‌وه‌؟

ئه‌م دوو هه‌نگاوه‌ جێبه‌جێ بكه‌


ئه‌گه‌ر لایتی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كۆن بووه‌ و ڕه‌نگی گۆڕاوه‌، یان ئاوی تێچووه‌‌و هه‌ڵمی كردووه‌ یان شه‌وقی لایته‌كانت كزبووه‌، ئه‌م دوو هه‌نگاوه‌ جێبه‌جێ بكه‌ تا لایته‌كانت تازه‌ ببنه‌وه‌.. بێگومانیش بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری.
سه‌ره‌تا ده‌بێت مه‌عجونی ددان شتن‌و پارچه‌یه‌كی په‌ڕۆی پاك‌و كه‌مێك ئاوی شله‌تێن ئاماده‌ بكه‌یت.
كه‌ ئه‌و پێداویستیانه‌ت ئاماده‌كرد ده‌بێت ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بنێی، بۆئه‌وه‌ی لایته‌كانی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت تازه‌ ببنه‌وه‌.
سه‌ره‌تا مه‌عجونی ددان شتنه‌كه‌ بكه‌ره‌ سه‌ره‌ لایته‌كان.. پاشان به‌ پارچه‌ په‌ڕۆكه‌ی ئاماده‌ت كردووه‌، مه‌عجونه‌كه‌ به‌هه‌موو به‌شه‌كانی لایته‌كه‌دا بڵاوبكه‌ره‌وه‌ به‌جۆرێك هه‌موو شوێنه‌كان پڕ بكاته‌وه‌.
دوای ئه‌و هه‌نگاوه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م وازی لێبێنه‌و پاشان به‌ئاوه‌ شله‌تێنه‌كه‌ بیشۆره‌.. ده‌بینی لایته‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت جوانتر بووه‌.

سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm
شوان عه‌زیز