ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌مریكی زۆرترین ڕێژه‌ تۆمارده‌كات

له‌ مێژووی خۆیدا

 له‌ مێژووی خۆیدا به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئیداره‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكی ده‌رده‌كه‌وێت له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌م ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌مریكی گه‌یشتۆته‌ یانزه‌ ملیۆن و پێنجسه‌د و سی و حه‌وت هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا ، كه‌ ئه‌مه‌ش زیاترین رێژه‌یی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌یه‌ له‌ مێژووی خۆیدا

 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی زانیارییه‌كانی ئیداره‌ی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌ ساڵی دووهه‌زار و هه‌شت به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا رۆژانه‌ چوار ملیۆن و حه‌وتسه‌د و سی و هه‌شت هه‌زار به‌رمیل بووه‌ ،  كه‌واته‌ له‌ ماوه‌ی ده‌ ساڵی رابردوو ئاستی به‌رهه‌می ئه‌و وڵاته‌ رۆژانه‌ شه‌ش ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار به‌رمیل زیادی كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌كاته‌ رێژه‌یی له‌ سه‌دا سه‌د و چل و سێ ..

 له‌ سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵه‌وه‌ش ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌مه‌ریكی ته‌نها نۆ ملیۆن و نۆسه‌د و نۆهه‌د و پێنج هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ بوو