به‌ ڤیدیۆ.. گۆرانیه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی توركمانستان هه‌رای ناوه‌ته‌وه‌

به‌ زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و توركمانی

سه‌رۆكی توركمانستان "قوربان قولی بیردی محه‌مه‌دۆف" گۆرانیه‌كی پێش هاتنی ساڵی نوێ بڵاوكرده‌وه‌ .

محمه‌دۆف وشه‌كانی گۆرانیه‌كه‌ی‌ به‌ زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و توركمانی ده‌ڵێت و هاوكات پیانۆ ده‌ژنێت له‌كاتی گۆرانی وتندا و نه‌وه‌كه‌ی‌ له‌ وتنی گۆرانیه‌كه‌دا هاوكاری باپیره‌ی‌ ده‌كات.

ئه‌م ڤیدیۆیه‌ له‌ كه‌ناڵی "Chronicle of Turkmenistan" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و یه‌كێك له‌ هاوڵاتیه‌ توڕه‌كانی توركمانستان له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ نوسیویه‌تی: باشتكرد لانی كه‌م گۆرانی به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ت بده‌ به‌ گۆرانی.

یه‌كێكی دیكه‌ش نوسیویه‌تی: هه‌ژاره‌كان برسیانه‌ و بۆ كڕینی ئارد ده‌چنه‌ ڕیزه‌وه‌ و پاره‌ی‌ ژیانیان پێ نیه‌ و ئه‌ویش گۆرانی ده‌ڵێت.

یه‌كێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت: سه‌رۆك و نه‌وه‌كه‌ی توانای عه‌زف كردنی ئه‌م دوو ئاله‌ته‌ مۆسیقیانه‌یان نییه‌.

سه‌رچاوه‌/ ڕاچڵه‌كین

كوردستان تیڤی / كامران