هه‌ورامانه‌كه‌ی " ماهیر " بڵاوكرایه‌وه‌

كاری ماستیرنیگی لە توركیا ئەنجام دراوە

هونه‌رمه‌ندو گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " ماهیر ئه‌مین " نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه‌ بریتییه‌ له‌ گۆرانییه‌ك له‌ ژێر ناوی " هه‌ورامان " بڵاوكرده‌وه‌ .

دوای كۆتاییهێنانی به‌ سه‌رجه‌م كاره‌كانی گۆرانییه‌ تازه‌كه‌ی ، هونه‌رمه‌ند " ماهیر ئه‌مین "  لە رێگەی كەناڵەكانی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان گۆرانی هه‌ورامامی بڵاوكرده‌وه‌ ، ئاوازی  گۆرانییه‌كه‌ بەشێكی فۆلكلۆرە و بەشێكی خۆی دایناوە، هۆنراوەكەشی بە هەمان شێوە خۆی بەشێكی دایناوە و ئەوەی دیكەی لە فۆلكلۆر سوودی لێوەرگرتووە .

كاری دابەشكردنی میوزیكی گۆرانییەكە، لەلایەن هەریەك لە هونەرمەندانی میوزیكژەن " هۆگر سەعید، زیرەك ئەمین، هۆگر عەزیز " جێ بەجێكراوە ، ەروەها كاری تۆمار كردنی دەنگی لە ستۆدیۆ (سۆڵۆ) كاری ماستیرنیگی لە توركیا ئەنجام دراوە و كاری ده‌رهێنانی له‌ لایه‌ن " بریار فه‌تاح " بۆ ئه‌نجامدراوه‌ .

لە چەند رۆژی رابردوو كلیپی ئه‌م به‌رهه‌مه‌  لە دەوربەری هاوینە هەواری دووكان و دەوروبەری " ئەشكەوتی جاسەنە " خرایه‌ بواری جێبه‌جێكردن وژماره‌یه‌ك كوڕ و كچی گەنج، رۆڵیان بەرجەستە كردووە لە كاری بەرهەم هێنانی ڤیدیۆ كلیپەكەدا ، بە بۆنەی هاتنی ساڵی تازەی (2019) لەو چەند رۆژەی رابردوودا لە رێگەی كەناڵە راگەیاندنەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكرایه‌وه‌ .