به‌هۆی ڕاوه‌دوونانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران كاسبكارێك گیانی له‌ده‌ستدا

به‌ بیانووی هه‌ڵگرتنی كه‌ل و په‌لی قاچاخ

ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند: ئۆتۆمبیلی كاسبكارێكی كورد له‌ كاتی ڕاوه‌دوونانی، له‌لایه‌ن هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێرانه‌وه‌ وه‌رگه‌ڕاو و شۆفێره‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، به‌ هۆی ڕاوه‌دوونانی ئۆتۆمبێلی كاسبكارێكی كورد له‌لایه‌ن هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران له‌ نزیك مه‌هاباد، ئۆتۆمبێله‌كه‌ وه‌رگه‌ڕا و شۆڤیره‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی هه‌نگاو ئه‌و كاسبكاره‌ ناوی " ڕه‌حمان ڕه‌سولی قه‌ره‌چووم"ه‌ و 31 ساڵانه‌، به‌ری به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران به‌ بیانووی هه‌ڵگرتنی كه‌ل و په‌لی قاچاخ  ئۆتۆمبیلی ناوبراویان ڕاو ناوه‌.

ده‌شگوترێ ته‌قه‌ له‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ كراوه‌، به‌ڵام ئه‌و زانیاریانه‌ پشتڕاست نه‌بووه‌ته‌وه‌.