سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكات

بەرهەمی قوربانیدانی گەلەكەمانە و پێویستە هەموومان گەشەی پێ بدەین

سەرۆك بارزانی بەبۆنەی سی و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و هەموو كادیر و لایەنگرانی كرد ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

برایانی بەڕێز  لە دەستەی سەرۆكایەتیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

بەبۆنەی سی و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەتان، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و هەموو كادیر و لایەنگرانتان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

ئازادی و فرەلایەنیی سیاسی یەكێكە لە دەستكەوتەكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و بەرهەمی قوربانیدانی گەلەكەمانە و پێویستە هەموومان گەشەی پێ بدەین و بیپارێزین.

لەو بۆنەیەدا هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم لە ئەرك وچالاكییەكانتان بۆخزمەتكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و برایەتی و تەبایی سیاسیی لە كوردستان.

مسعود بارزانی