كتێبی (ڕێگه‌ی هات و نه‌هات) بڵاوكراییه‌وه‌

هه‌موو كه‌وتنێ سه‌ركه‌وتنی هه‌یه‌و هه‌موو سه‌ركه‌وتنێك كه‌وتنه‌

هه‌وار محه‌مه‌د نوسه‌ری كتێبه‌كه‌ به‌ زاری كرمانجی راگه‌یاند: ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ باس له‌ چه‌ند خێزانێكی كورد ده‌كات كه‌ به‌ره‌و به‌هه‌شتی خه‌ونه‌كانیان ڕێگای سه‌خت ئه‌گرنه‌ به‌رو هه‌موو كه‌س و كارو ماڵ و موڵكیان به‌جێ ئه‌هێڵن جگه‌ له‌گیانیان.
 كتێبی (ڕێگه‌ی هات و نه‌هات)  باس له‌و به‌دبه‌ختیانه‌ ئه‌كات كه‌ نه‌وه‌ به‌نه‌وه‌ له‌م ده‌ست ئه‌یده‌نه‌ ئه‌و ده‌ست هیچ هیوایه‌ك نیه‌ كه‌ تۆسقاڵێك دڵخۆشكه‌ربێت و بتوانرێ به‌ئارامی چه‌ن ساڵێك تێپه‌ڕێت و له‌هه‌ر كات و سه‌رده‌مێكدا كورد پشكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتوه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ ترسناكه‌كاندا كۆچیش هیچی كه‌متر نیه‌ له‌ ئه‌نفال و كیمیا باران ، ئه‌و خێزانانه‌ به‌ قسه‌ی لوسی قاچاخ چیه‌كان هه‌ڵه‌خه‌ڵه‌تێنرێن و ئه‌یان هێننه‌ توركیا به‌ به‌ڵێنی باخیره‌و ته‌یاره‌ ته‌نها قسه‌یه‌و هیچیتر، ته‌نها یه‌خته‌شه‌قو شڕه‌كانیان هه‌یه‌و مان و نه‌مان په‌یوه‌ندی به‌ دڵی ده‌ریاوه‌ هه‌یه‌ تاچه‌ن ڕه‌حمیان پێ ئه‌كات، ئه‌وان قوڵی هه‌زاران مه‌تری ده‌ریاكان ده‌بڕن و چركه‌ به‌چركه‌ چاوه‌ڕێی مه‌رگی خۆیان و كۆرپه‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌وان ده‌رگای زیندانه‌ تاریك و شێداره‌كانیان به‌ڕودا ئه‌كرێته‌وه‌و به‌چه‌ندان شێوازی ناشرین ئازاری ده‌رونی ئه‌درێن، بۆ گه‌یشتن به‌و به‌هشته‌ خه‌یاڵیه‌ چه‌ندان كاتژمێر ده‌شت و دۆڵ و شاخ ئه‌بڕی كه‌ له‌ڕاستیا دۆزه‌خ له‌وێوه‌ ده‌ست پێ ئه‌كات.
 هات و نه‌هات پێمان ئه‌ڵێ هه‌موو كه‌وتنێ سه‌ركه‌وتنی هه‌یه‌و هه‌موو سه‌ركه‌وتنێك كه‌وتنه‌، بۆیه‌ باشتره‌ ئه‌و نیشتیمانه‌ی هه‌مانه‌ كه‌وه‌ك دایك سه‌یر بكرێت چیتر ده‌مامكی زڕدایك لابه‌رێت و نه‌وه‌كانی ئاشتكاته‌وه‌ و چیتر له‌باوه‌شی دایكانی تر گه‌رم نه‌بنه‌وه‌.

 نوسه‌ری كتێبكه‌ زیاتر ده‌ڵێت: ئه‌م كتێبه‌ چیرۆكێكی درێژه‌و ناوه‌ڕۆكێكی ئه‌ده‌بی هه‌یه‌و له‌ ( 169 ) لاپه‌ڕه‌ پێكهاتوه‌ و ئومێده‌كه‌م هه‌مووتاكێكی كورد بیخوێنێته‌وه‌ بزانێ ئه‌و خه‌ڵكه‌ چۆن ئه‌گه‌نه‌ ئه‌وڕوپا، به‌ سوپاسه‌وه‌ بۆ تۆڕی میدیای كۆمه‌ڵ كه‌ چاپی ئه‌م كتێبه‌ی گرتۆته‌ ئه‌ستۆ و  هه‌ریه‌ك له‌ په‌یوه‌ند عومه‌ر و شوان هه‌ورامی و ئارام عه‌لی سه‌رپه‌رشتیان كردوه‌ دیزانی ره‌وشت محه‌مه‌د كردویه‌تی له‌ چه‌ند رۆژی دابێت ده‌كه‌وتێته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران.

سه‌رچاوه‌/زرای كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران