مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

مانگی 9


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان ئاشكرای كرد ، سبه‌ى چوارشه‌ممه‌  12 ى 12 ى 2018 ، مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌تى شه‌هیدان ، مووچه‌ى كه‌س و كاری شه‌هید و ئه‌نفال كراوان  ، زیندانیانى سیاسی دابه‌ش ده‌كرێت 


له‌هه‌فته‌ى پێشوو وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگی 9 كردووه‌ ، تا ئێستا هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى پێشمه‌رگه‌ ، په‌روه‌رده‌ ، ته‌ندروستى مووچه‌یان وه‌گرتووه‌ 

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ش  11 ى 12 ى 2018 مووچه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی دابه‌ش ده‌كرێت 


شوان عه‌زیز