ڕۆژنامه‌نووسێكی دیاری كه‌ناڵی ئێن ئار تی له سه‌ر داوای كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له لایه‌ن پۆلیسی سلێمانیه‌وه به‌هۆی پۆستێكی فه‌یسبووك ده‌ستگیر كرا.
به‌رهه‌م ساڵح، ڕۆژنامه‌نووسێكی شاری سلێمانییه‌و له ده‌زگای میدیایی نالیا و له كه‌ناڵی ئێن ئارتی كار ده‌كات، به هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌پۆستێكیدا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی ڕه‌خنه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشینی كۆمه‌ڵی ئیسلامی گرتووه به‌وه‌ی بڕه پاره‌یه‌كی زۆر له نه‌خۆش وه‌رده‌گرن كاتێك به مه‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ڕوو له‌و نه‌خۆشخانه‌یه ده‌كه‌ن، لایه‌ن پۆلیسی سلێمتنییهوه ده‌ستگیر كرا.
دوای بینینی پۆسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشینی سه‌ر به كۆمه‌ڵی ئیسلامی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت و دوای سكاڵاكه‌ش ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه به پێی یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌سه‌ر داوای كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستگیر ده‌كرێت.
له‌م باره‌یه‌وه "كاروان ئه‌نوه‌ر" سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان، به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: ده‌ستگیركردنی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه كارێكی نایاساییه و ئێمه وه‌ك سه‌ندیكا هه‌وڵه‌كانی خۆمان چڕده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئازادكردنی.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه تاوه‌كو ئێستا ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه كه ڕۆژنامه‌نووسێك سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كراوه، به‌ڵام ده‌ستگیركردنی ڕۆژنامه‌نووس به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، كارێكی نایاساییه و وه‌ك سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان هه‌وڵه‌كانی خۆمان چڕده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئازادكردنی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه.
كاروان ئه‌نوه‌ر ڕاشیگه‌یاند: به پێی به‌دواداچوونی ئێمه، ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه به‌پێی یاسایی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا ده‌ستگیركراوه و به‌هۆی كاری ڕۆژنامه‌وانییه‌وه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار نه‌كراوه هه‌ر بۆیه ئێمه ناتوانین یاساكه‌ی بگۆڕین به یاسایی ڕۆژنامه‌گه‌ری.
گوتیشی: ئێمه وه‌ك سه‌ندیكا ئێمه له‌ئاستی ده‌ستگیركردنی ڕۆژنامه‌نووسێك بێده‌نگ نابین و هه‌ڵوێستمان ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.