ڕۆمانی (كۆڵانی میده‌ق )ــی نه‌جیب مه‌حفووز بڵاوكرایه‌وه‌

خه‌ڵاتی نۆبڵه‌ بۆ ئه‌ده‌ب

ڕۆمانی (كۆڵانی میده‌ق )ــی نه‌جیب مه‌حفووز، نوێترین كاری وه‌رگێڕان و نووسه‌ر وه‌رگێڕ حه‌مه‌ كه‌ریم عارفه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ بڵاوكراوه‌ نوێكانی ناوه‌ندی ئاوێر و له‌ دوتوێی 589 لاپه‌ڕه‌دا چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.

نووسه‌ری ئه‌م ڕۆمانه‌ وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵه‌ بۆ ئه‌ده‌ب و تاكه‌ نووسه‌ری عه‌ره‌به‌ كه‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرتووه‌. هاوكات هه‌ر به‌هۆی ڕۆمانه‌كانییه‌وه‌ ئه‌وكاته‌ی له‌ ژیاندا بوو چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆركردنی لێكراوه‌ و هه‌وڵی ئه‌وه‌ دراوه‌ تیرۆر بكرێت. ئه‌مه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕۆمانه‌كانیدا ڕه‌خنه‌ی كولتووری پاشكه‌وتووی عه‌ره‌ب و خراپ به‌كارهێنانی ئایین ده‌گرێت و له‌ هه‌موو رۆمانه‌كانیدا ئه‌مه‌ به‌ شێوازی جیا جیا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه‌ و له‌ كۆڵانی میده‌قیشدا به‌هه‌مان شێوه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی پاشكه‌وتووی عه‌ره‌ب و تاكه‌ پاشكه‌وتووه‌كانی ده‌گرێت و ده‌یانداته‌ به‌ر نه‌شته‌ری ڕه‌خنه‌.

ئه‌م نووسه‌ره‌ ناوێكی ئاشنایه‌ بۆ خوێنه‌ری كورد و پێشتر چه‌ند ڕۆمانێكی دیكه‌ی به‌ زمانی كوردی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وانیش "داستانی ڕه‌ش و ڕووتان، ڕێگه‌، دز و سه‌گه‌كان، سواڵكه‌ره‌كه‌و كوڕانی گه‌ڕه‌ك"ن.وه‌رگێڕانی ئه‌م ڕۆمانه‌ جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه‌.

سه‌رچاوه‌/ هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران