Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 08:03

بۆ ئه‌وه‌ى دوربن له‌ڕووداوی نه‌خوازراو چه‌ند ڕێنماییەکی گرنگ لەسەر بەکارهێنانی پلاک و شەحن و هیته‌ر بڵاو کرایه‌وه‌

بەگازی یەکەئۆکسیدی کاربۆن
کوردستان TV
100%


ئاسۆس ستار قوتابی بەشی ئەندازیاری کارەبا چەند ڕێنماییەکی گرنگی لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی هیتەرو شەحنی موبایل و جۆرەکانی پلاک و بەکارهێنانی گڵۆپ، لەکاتی نوستندا ناردوە بۆ کوردیو تیایدا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و بۆئەوەی بەدووربن لەڕووداو کارەساتی نەخوازراو پێویستە هاوڵاتیان زۆر بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو ئامرازانانەدا بکەن.

چەند ڕێنماییەکی گرنگ:

تکایە ئاگاداربن

لەزانستی پزیشکیدا ئاوا باسی مردن بە گازی یەکەئۆکسیدی کاربۆن دەکرێت:

ناخۆشترین جۆری مردنە سەرەتا دەستەکان و قاچەکان ئیفلیج دەبن بە زیاتر هەڵمژینی گازەکە ئیدی سییەکان ئیفلیج دەبن و کەسەکە چاوی کاردەکات و ناتوانێت نە بجوڵێت نە قسەش بکات بەبێ دەسەڵات مردن شەکەتی ئەکات و بە ئازارەوە کۆتاساتەکانی ژیانی بەڕێئەکات.
بۆیە بەڕێزان، ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن تا بەدوور بن لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو..:

۱- شەوان کاتی نوستن هیتەری کارەبایی بکوژێنەوە، چونکە تەنها بەرزی و نزیمیەکی کارەبا و شۆرتێک بەسە بۆ دروستبوونی ئاگر.
۲- هەرگیز شەوان مۆبایل بە شەحنەوە جێ مەهێڵە، وە لەلای خۆت و لای سەرتەوە دای مەنێ چونکە لەهەر ساتێکدا ئەگەری تەقینی هەیە و، زیان بەخش دەبێت بۆت.
۳- دووربکەوە لە بەکارهێنانی شاحینە و پلاکێک کە کوالێتیان نزمە یان ئەسڵی نین، چونکە بەشێکی زۆر هۆکارە بۆ دروستبوونی ئاگرکەوتنەوە.
٤- شەوان کاتی نوستن گڵۆپ بە هەڵکراوی جێ مەهێڵە، چونکە لە ماوەکانی ڕابردوودا چەند ماڵێک گڕیان گرتووە بەهۆی تەقینی گڵۆپ و توانەوەی.
٥- لە وەرزی باران باریندا، پلاک دوای نەمانی کار پێی بیکوژێنەوە، چونکە زۆربەی کات بەهۆی هەورە بروسکەوە شۆرت دروست بووە و زۆربەی ئامێرە کارەباییەکان گڕیان گرتووە و بوونەتە هۆی سووتانی ماڵەکە.
٦- دووربە لە بەکارهێنانی تەقسیمی کارەبایی و ئەڤەر لۆد، چونکە لۆد خستنەسەر هەر پلاکێک ئەبێتە هۆی شۆرت و سووتان و گڕگرتنی.

سه‌رچاوه‌ - په‌یجی وه‌زاره‌تى كاره‌با 
شوان عه‌زیز

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.