Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 06:16

بانکی رافیده‌ین ماوه‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزی 75 ملیۆن دینار به‌ هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران ئاشکرا کرد

له‌و مانگه‌ی قه‌رزه‌كه‌ وه‌رده‌گرێت ده‌ست پێده‌كات
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ بانكی رافیده‌ینی عێراق ماوه‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزی 75 ملیۆن دینار بۆ كڕینی یه‌كه‌كانی نیشته‌جیبَون له‌ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران ئاشكراكرد.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت: ماوه‌ی دانه‌وه‌ی بڕی قه‌رزی 75 ملیۆن دینار به‌ هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران بۆ كڕینی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون بۆ ماوه‌ی 180 مانگ ده‌بێت و له‌و مانگه‌ی قه‌رزه‌كه‌ وه‌رده‌گرێت ده‌ست پێده‌كات.

دوێنێ شه‌ممه‌ بانكی رافیده‌ین رایگه‌یاند كه‌ قه‌رزی 75 ملیۆن دینار به‌ هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران، بۆ كڕینی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون ده‌درێت.

 

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.