سەرۆک بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا جەمال نەبەز كرد

خزمه‌تی زۆری به‌ بواری رۆشنبیری و هۆشیاریی كردووە

سەرۆک بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا جەمال نەبەز كرد به‌هۆی كۆچی دوایی بیرمەندی گەورەی گەلەکەمان مامۆستا جەمال نەبەز ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
 
بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز
به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی بیرمەندی گه‌له‌كه‌مان پڕۆفیسۆر دكتۆر (جه‌مال نه‌به‌ز)ـم پێگه‌یشت.

پڕۆفیسۆر دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز خزمه‌تی زۆری به‌ بواری رۆشنبیری و هۆشیاریی كردووە و جێ دەستی دیارە و بەرهەم و كارەكانی جێگەی پێزانینە.

له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی ئێوە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و، سه‌رجه‌م ڕووناكبیر و نووسه‌ران و ڕۆشنبیران ده‌كه‌م.
لە خوای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.
 
انا للە وانا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
8ـی12ـی2018