Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:19

باشترین کامێرای مۆبایله‌ زیره‌که‌کان بۆ ساڵی ٢٠١٨ بڵاوکرایه‌وه‌

هه‌واڵی چاوه‌ڕواننه‌كراو تێیدا روویدا
کوردستان TV
100%

لیستی باشترین كامێرای مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان كه‌ له‌ساڵی ٢٠١٨ دروستكراوه‌، له‌ پۆلێنه‌كه‌دا هه‌واڵی چاوه‌ڕواننه‌كراو تێیدا روویدا.

پێگه‌ی ”Tom's Guide"ی ته‌كنیكی تایبه‌تمه‌ند، لیستی باشترین كامێرای مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان بۆ ساڵی ٢٠١٨ بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ژماره‌یه‌ك مۆبایلی زیره‌ك تێیدا ده‌ركه‌وتن و، جه‌ند جۆره‌ مۆبایلێكی به‌ناوبانگ له‌و لیسته‌ نه‌بوون.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه‌، مۆبایلی ”گووگڵ"ی كه‌ به‌م دواییه‌ به‌ناوی "پێكسڵ 3"، ریزبه‌ندی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا بۆ باشترین كامێرای مۆبایلی زیره‌ك.

پۆلێنی باشترین كامێرای مۆبایلی زیره‌ك بۆ ساڵی ٢٠١٨به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ بوو:

یه‌كه‌م: باشترین كامێرای مۆبایلی زیره‌ك: گووگڵ پێكسڵ 3.

دووه‌م: باشترین كامێرای یاریده‌ده‌ری گووگڵ: سامسۆنگ گه‌لاكسی نۆت 9.

سێیه‌م: باشترین كامێرای مۆبایلی ئایفۆن: ئایفۆن ئێكس ئێس ماكس.

چواره‌م: باشترین كامێرای مۆبایلی نۆكیا 7.1.

پێنجه‌م: باشترین كامێرای مۆبایلی سێ هاوێنه‌یی: هوواوی بی 20 پرۆ.

سه‌رچاوه‌/ دژه‌ تیرۆری كوردستان

كوردستان تیڤی/ كامران

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.