دوو فڕۆکەی سه‌ربازى ئەمریکى لە ئاسمانى ژاپۆن كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌  

به‌هۆیه‌وه‌ 7 سەربازی ئەمریکی بێسەروشوێن بوون


دوو فڕۆکەی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە نزیک کەنارەکانی ژاپۆن، لە کاتی وەرگرتنی سووتەمەنیدا کەوتوونەتە خوارەوە و به‌هۆیه‌وه‌ 7 سەربازی ئەمریکی بێسەروشوێن بوون.

ماڵپەڕی (سپۆتنیک) لەزاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاوی کردووەتەوە لە ئەنجامی ڕووداوی پێکدادانی دوو فڕۆکەی سەربازی لە ئاسمانی ژاپۆن و بەربوونەوەیان، 7 سەربازی سوپای ئەمریکا بێسەروشوێن بوون.

ئەو دوو فڕۆکە سەربازییە لە بنکەی سەربازیی (ئەیواکانی) لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی ڕاهێناندا هەڵفڕیون و گەڕان و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی ئەو حەوت سەربازە ئەمریکییە بەردەوامە.

بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، گوتوویەتی یەکێک لە فڕۆکەکان لە جۆری F18 و ئەوی دیکەشیان KC130 بووە کە لە کاتی وەرگرتنی سووتەمەنیدا و ئەو ڕووداوە هاتووەتە ئاراوە و ئەو حەوت کەسە بێسەروشوێن بوون.

هاوکات ئاژانسی فەرەنساش ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە کە ئەو دوو فڕۆکەیە لە کاتی وەرگرتنی سووتەمەنیدا پێکیان داداوە.