دوو فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا تێكشكان

له‌ میانی فڕیندا پێكیاندا داوه‌ و كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌

دوو فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی سه‌ربه‌ هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ كه‌ناراوه‌كانی ژاپۆن به‌یه‌كیاندا دا.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا، فڕۆكه‌یه‌كی جۆری KC-130 و فڕۆكه‌یه‌كی جۆری F/A-18ی هێزه‌كانی بنكه‌ی سه‌ربازیی لوانكوی ئه‌مریكا له‌ كه‌ناراوه‌كانی ژاپۆن له‌ میانی فڕیندا پێكیاندا داوه‌ و كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

له‌ ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "شه‌شی كانوونی یه‌كه‌م كاتژمێر 2:00 به‌كاتی ژاپۆن، دوو فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی له‌ كه‌ناراوه‌كانی ژاپۆن به‌دووریی 200 میلی ده‌ریایی پێكیاندا داوه‌ و هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌. كارمه‌ندێكی فڕۆكه‌كان كه‌ له‌ رووداوه‌كه‌دا برینداربووه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی به‌رگریی ده‌ریایی ژاپۆنه‌وه‌ رزگاركراوه‌.