بۆ له‌مه‌ودوا له‌م وڵاته‌ گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌ خۆڕایی ده‌بێت

یه‌كه‌م وڵاته‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان

له‌ هه‌نگاوێدا كه‌ یه‌كه‌مه‌ له‌مجۆره‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، حكومه‌تی نوێی لۆكسمبۆرگ بڕیاری دا بلیته‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی له‌و وڵاته‌ هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه‌، به‌مه‌ش گواستنه‌وه‌ی گشتی له‌و وڵاته‌ ده‌بێته‌ خۆڕایی، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ زۆرێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ده‌ست به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی بلیته‌كانی گواستنه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی بریتانی، له‌هاوینی ساڵی ٢٠١٩ له‌چوارچێوه‌ی پلانه‌كانی حكومه‌تی ئیئتیلافی به‌سه‌ركردایه‌تی زاڤیێ بیتڵ، نرخی بلیته‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و پاسه‌كان و پاسه‌ كاره‌باییه‌كان له‌و وڵاته‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

حكوومه‌تی لۆكسمبۆرگ، ئاواته‌خوازه‌ له‌ڕیگه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌وه‌ هانی شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كان بدات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری ئۆتۆمبێله‌كانیان بن و هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی به‌كاربهێنن، به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی جه‌نجاڵی هاتوچۆ به‌تایبه‌تی له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری لۆكسمبۆرگ كه‌م ببێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT