به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری دارایی كۆمپانیای هواوی ده‌ستگیركرا

به‌تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به‌سزاكانی واشنتۆن

وه‌زاره‌تی دادی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری دارایی كۆمپانیای هواوی چینی بۆ به‌رهه‌می ته‌كنه‌لۆخی و كچی خاوه‌ن هه‌مان كۆمپانیا رێن ژێنگفه‌ی، مێنگ وانژۆو به‌تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به‌و سزایانه‌ی واشنتۆن خستوونیه‌ته‌ سه‌ر ئێران له‌ یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م له‌ شاری ڤانكۆڤه‌ر ده‌ستگیركرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا وه‌زاره‌تی دادی كه‌نه‌دا تیشكی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌ر داواكای ئه‌مریكا مێنگ-یان ده‌ستگیركردووه‌ و له‌ حه‌وتی ئه‌م مانگه‌ش ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت.

زاندراوه‌ له‌ ئه‌گه‌ری راده‌ستكردنی مێنگیش به‌ئه‌مریكا له‌ دادگای ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌تی نیویۆرك دادگایی ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی ئه‌و سزایانه‌ی خستوونیه‌ته‌ سه‌ر ئێران له‌ مانگی نیسان دۆسیه‌یه‌كی له‌سه‌ر هواوی كرده‌وه‌.