شانۆیی "كه‌سێك هه‌ر دێت " نمایش ده‌كرێت

له‌ ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند مه‌هدی حه‌سه‌ن

له‌ چوارچێوه‌ی پێنجه‌مین فیشتیڤاڵی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی  بۆشانۆ  شانۆگه‌ری "كه‌سێك هه‌ردێت " له‌ ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند مه‌هدی حه‌سه‌ن نمایش ده‌كرێت.

شانۆیی "كه‌سێك هه‌ر دێت " له‌ نوسینی نووسه‌ر نه‌رویجی "یۆن فۆسه‌" وه‌رگێرانی هاوده‌م ساڵح جافه‌ نواندنی هونه‌رمه‌ندان  (یوسف عوسمان وچاوان خلیل و دڵشاد شه‌هاب) له‌ ده‌رهێنانی مه‌هدی حسن به‌رهه‌می به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر وسه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی هه‌ولێر و تیپی هونه‌ریی رۆژه‌.

شایانی باسه‌ نیاز وایه‌ پێنجه‌مین فیشتیڤاڵی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی بۆ شانۆ  له‌ 10/12/2018-15 بۆ ماوه‌ی (5) رۆژ له‌ هه‌ولێر پایته‌خت به‌ به‌شداری چه‌ندین تیپی شانۆی بیانی وعه‌ربی و ناوخۆیی ده‌ست پێ بكات.

كوردستان تیڤی/ كامران

47166027_1991719634243670_8004580564449361920_n.jpg