به‌مشێوه‌یه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌ زیانه‌كانی بارانبارین بپارێزه‌

له‌وه‌رزی بارانبارین‌


تائێستاش له‌وه‌رزی بارانبارین‌و سه‌رماداین‌و پێویسته‌ شۆفێران به‌درێژایی وه‌رزی بارانبارین وریا بن‌و ئاگاداری چه‌ند خاڵێك بن، بۆ ئه‌وه‌ی باران زیان به‌ئۆتۆمبیله‌كانیان نه‌گه‌یه‌نێت.

مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبیل:
له‌كاتی باران بارین و كۆبوونه‌وه‌ی باران له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، وریا بن‌و خۆتان له‌و باراناوانه‌ مه‌ده‌ن، چونكه‌ ئه‌و ئاوه‌ سارده‌ كاتێ به‌ر مه‌كینه‌ی گه‌رمی ئۆتۆمبیل ده‌كه‌وێت و زیانی لێده‌دات و ره‌نگه‌ بیكوژێنێته‌وه‌، یان ئاسنه‌ گه‌رمه‌كه‌ تووشی داخوران و كشان بكات.

ئه‌كجۆزو جاینه‌كان:
له‌كاتی باران باریندا بڕێكی زۆر ئاو له‌ژێره‌وه‌ دزه‌ ده‌كاته‌ ناو مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبیله‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بێ شۆفێران وریا بن و جار جار چێكی جاینه‌كان بكه‌ن، نه‌كا تووشی كون بوون و رزین هاتن بن، یان بۆری هه‌وای گه‌ڕاوه‌ی مه‌كینه‌.. 
پلاك‌و وایه‌ره‌كان:
ره‌نگه‌ ئاوی باران دزه‌ بكاته‌ نزیك پلاكی مه‌كینه‌و تاقم وایه‌ر و وایه‌ره‌كان، بۆیه‌ ده‌بێ جار جار چێك بكرێن و وریای هه‌ر خراپ بوون و داخورانێك بین، به‌تایبه‌تی پلاكه‌كان كه‌ وا ده‌كات ئۆتۆمبیل ده‌نگێكی نامۆ ده‌ربكا یان جار جار بیبڕێ.


سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm 

شوان عه‌زیز