ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر سه‌ردانی هونه‌رمه‌ند (محه‌ممه‌د ئه‌ربیلی)یان كرد

باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌

ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵ پرسینی سه‌ردانی  هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌د ئه‌حمد ئه‌ربیلی) یان كرد.

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر  پێك هاتبوون له‌ ( كه‌نعان خه‌يلانی سه‌رۆكی فاركسیۆنی پارتی له‌ پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ دكتۆر كرمانج و عیماد ره‌فعت ) له‌م سه‌ردانه‌دا هیوای چاك بوونه‌وه‌یان بۆ خواست.

شایانی باسه‌ ھونه‌رمه‌ند و مامۆستای گه‌وره‌ (محه‌مه‌د ئه‌حمد ئه‌ربیلی) ماوه‌یه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ و باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌ .

كوردستان تیڤی/ كامران

47573585_365989647495191_8510161218063826944_n.jpg
47575039_272661156769771_1486230087970848768_n.jpg