پارەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان دابەشدەكرێت

سەر سندوقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

فەرمانگەی هەولێر لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشجرای دەكات، بەم نزیكانە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی پارەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان.

لە راگەیەنراوێكدا فەرمانگەی هەولێر لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە وێنەیەكی دەست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ رایدەگەیەنێت، بەم نزیكانە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی پارەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 12/ 5/ 2018 .

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای تەواوكردنی ڕێكارەكان و گەیشتنی تەوای پارە و لیستی ناوەكان بە بانكەكان ڕۆژی دابەشكردن و زانیاری پێویست بڵاو دەكەینەوە.