هێمن هه‌ورامی: سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی پارتی فۆرمی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیمان پڕ كردۆته‌وه‌

هێمن هه‌ورامى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان

له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا هێمن هه‌ورامى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: پێشتر فۆرمێك له‌لایه‌ن دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستانەوە ئاڕاستەی هەموو پەرلەمانتاران کراوە بۆ دیاریکردنی سامان و موڵک و ماڵەکانیان، له‌ ئێستادا سه‌رجه‌م پەرلەمانتارانی پارتی فۆرمەکەیان پڕ کردووەتەوە و هه‌ر ئه‌مڕۆ راده‌ستی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رۆژانی یه‌كشه‌مه‌ یان دووشه‌مه‌ بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم. 

هه‌وره‌ها سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری دانانی به‌شی ڤی ئای پی له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر گوتی: له‌ ئێستادا له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنی پارتی و به‌ فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ ئه‌و‌ به‌شه‌ راگیراوه‌، تا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ورد له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌كرێت و شێوازێكى دیكه‌ى بۆ ده‌دۆزرێته‌وه‌.