هۆشداری له‌ دروست بوونى لافاو ده‌درێت

رێگاخاكیه‌كان و ئه‌و رێگایانه‌ به‌كار نه‌هێنن كه‌ چه‌م و دۆڵ دێته‌ڕێتان

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 6 ى 12ى 2018 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی گه‌رمیان هاوڵاتیان له‌سنوره‌كه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌دروست بوونى لافاو 

 ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  به‌هۆی به‌رده‌وامی كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ی هه‌رێمی گرتووه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ری بارانی به‌خوڕ له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا هه‌یه‌.

کەشناسی گەرمیان ڕاشیده‌گه‌ێنێت  له‌پێناو سه‌لامه‌تی هاوڵاتییانی سنووره‌كه‌  به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگاخاكیه‌كان و ئه‌و رێگایانه‌ به‌كار نه‌هێنن كه‌ چه‌م و دۆڵیان دێته‌ڕێ.

هه‌ر ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌هۆی باری ناله‌باری كه‌ش و هه‌وا  ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌بریارێك  له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن كردیه‌ پشوو 

شوان عه‌زیز