مەسرور بارزانی نامەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی کۆمەڵەی لاوانی دیموکراتی ئەوڕووپاوە پێدەگات

بە بۆنەی بەربژێرکردنی بۆ سەرۆکی حکوومەت

خافێر هۆرتادۆ میرا، سەرۆکی کۆمەڵەی لاوانی دیموکراتی لە ئەوڕووپا، بە بۆنەی بەربژێرکردنی بۆ سەرۆکی حکوومەتی کوردستان نامەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەسرور بارزانی دەکات.

ئەمەی خوارەوە دەقی نامەکەیە:

هاوڕێی هێژا جەنابی مەسرور بارزانی

شاد و خۆشحاڵین بە بەربژێرکردنتان بۆ سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوە رۆڵێکی کاریگەرتان لە پەرەپێدان و پەرەسەندنی رۆڵی لاوان لە کوردستاندا هەبوو.

ئێوە زۆر سەرکەوتوو بوون لەوەی ببنە هاوڕێی نزیکی لاوانی سیاسی لە ئەوڕووپا.
پشتیوانی بەهێزی خۆمان بۆ ئێوە دەردەبڕین و
هیوای باشتر بۆ جەنابتان دەخوازین.

خافێر هۆرتادۆ میرا
سەرۆکی کۆمەڵەی لاوانی دیموکراتی ئەوڕووپا

 

demyc.jpg