له‌ 24 كاتژمێری رابردوو له‌ سلێمانى زۆرترین ڕێژه‌ى باران باریووه‌ و ئیداره‌ى گه‌رمیانیش كردیه‌ پشوو

له‌راگه‌یاندراوی كه‌شناسی

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕێژه‌ى باران بارینى 24 كاتژمێری رابردووى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستانی راگه‌یاند

ڕێژه‌ى باران بارین له‌ناو سه‌نته‌ری پارێزگاكانى هه‌رێم و كۆیی گشتى  به‌م شێوه‌یه‌ راگه‌یاندرا


  هه‌ولێر    20.09 ملم  - كۆی گشتى 237.06 ملم 

دهۆك    19.07 ملم  - كۆی گشتى   298.04

سلێمانى 57.04  - كۆی گشتى   284.01

هه‌له‌بجه‌ى شه‌هید  14.06 كۆی گشتى 189.04


به‌پێى راگه‌یاندراوی كه‌شناسی ، له‌سنوری پارێزگای سلێمانى زۆرترین ڕێژه‌ى باران بارین له‌چاو پارێزگاكانى دیكه‌ باریوه‌ ، له‌سنوری ئیداره‌ى گه‌رمیانیش به‌هۆی ناله‌باری كه‌ش و هه‌وا و باران بارینه‌وه‌ ئه‌مرۆ له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن كرایه‌ پشوو

1


شوان عه‌زیز