له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌شی VIP له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر داده‌خرێت

دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ناوه‌ندێكی ڤی ئای پی ڕاگه‌یاند

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ناوه‌ندێكی ڤی ئای پی بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبیل و نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ ڕاگه‌یاند، ئه‌م بڕیاره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ناڕه‌زاییه‌كی گه‌وره‌ی هاوڵاتیانی كوردستان به‌ گشتی و پارێزگای هه‌ولێری به‌ تایبه‌ت لێكه‌وته‌وه‌ و داوایان كرد هه‌رچی زووه‌ ئه‌و ناوه‌نده‌ هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌ و دابخرێت.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ش له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ دروستنه‌كردنی جیاوازی له‌ نێو چینه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و نه‌هێشتنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ئه‌و ناوه‌نده‌ داخرا.

له‌م باره‌یه‌وه‌ باره‌گای بارزانی له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر راسپارده‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، به‌شی VIP له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر داده‌خرێت.