زانیاری نوێ لەسەر ئەو کەسە ئاشکرا بوو تەقەی لە پزیشکەکە کرد

له‌ شاری سلێمانی ته‌قه‌ له‌ پزیشكێك كرا


وەزیری تەندروستی باس لە هێرشبەری رووداوی تەقەکردن لە پزیشکەکەی شاری سلێمانی دەکات و دەڵێت: ئەو کەسە پێشتر نەخۆشی پزیشکەکە بووە.

رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی  لە ڵیدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند: ئەو کەسەی لەو رووداوەدا تەقەی لە دکتۆر (كه‌مال ئه‌حمه‌د) کرد لە نۆرینگەکەی خۆی لە شەقامی ئۆرزدی شاری سلێمانی، نەخۆشی خۆی بووە پاساوەکەی ئەوە بووە بەهۆی نەشتەرگەرییەكی پزیشكەكەوە توشی نەخۆشی دیکە بووە.

هەر ئەمڕۆ هاوسەری ئەو تۆمەتبارە ئاشکرای کرد کە د. کەمال بۆهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکەوە بۆ هاوسەرەکەی بۆتە هۆی تووشبوونی بەنەخۆشیەکی قورس و ئەوش لە تۆڵەی ئەو نەشتەرگەریە و ئەو کارەی ئەنجامداوە.

لای خۆشیه‌وه‌ نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: ئەو تۆمەتبارەی تەقەی لە پزیشكەكەی شاری سلێمانی كرد، ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی بەندكراوە و كەسوكاریشی دەتوانن سەردانی بكەن.

سەبارەت بەوەی ئەو تۆمەتبارە لە وتەكانیدا چی وتووە، نەقیب سەركەوت گوتوویه‌تی: لای دادوەر قسەی لێوەرگیراوە و وتویەتی نەخۆشی ئەو پزیشكە بووم و غەدری لێكردووم و چاك نەبوومەتەوە و زەرەرم پێگەیشتووە، بۆیە ئەو كارەم كردووە.

ئێوارەی رۆژی 3 ئه‌م مانگه‌ لە شەقامی ئۆرزیدباک کەسێک بە دەمانچە و بەمەبەستی کوشتن، تەقەی لە د. کەمال ئەحمەد سەعید کرد و بە سەختی بریندار بوو.