رێگای هه‌ولێر- مه‌خموورو دیبه‌گه به‌هۆی باران بارینه‌وه داخراوه

به‌هۆى خربوونه‌وه‌ی ئاوێكی زوره‌وه‌ رێگاكه‌ داخراوه

كارزان كاكل په‌یامنێرى كوردستان تیڤی رایگه‌یاند" به‌هۆى باران بارینی به‌خۆره‌وه‌، كه‌ له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمیرى رابردوودا به‌رده‌وام باریوه و بووه‌ته‌ هۆی دروست بوونی ئاوێكی زور له سنووری  مه‌خموور و دیبه‌گه‌،  له ئیستادا  رێگاى هه‌ولیر - مخموور و دیبه‌گه به‌هۆى خربوونه‌وه‌ی ئاوێكی زوره‌وه‌ داخراوه  ، بۆیه‌ پۆلیسى هاتوچۆ داوا له هاولاتیان و شوفیران ده‌كات كه‌ كه‌متر هاتوچۆ بكه‌ن به‌ هۆی مه ترسی باران بارین له‌و ناوچه‌یه‌دا.