به‌وێنه‌.. ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ئێرانی هه‌ژاند

له‌ ‌رێگای ته‌قاندنه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراو

نوێكراوه‌ته‌وه‌ ...

له‌ ئاكامی هێرشكردنه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌ شاری چاباهار سه‌ربه‌ پارێزگای سێستان و به‌لۆچستان باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران، لانیكه‌م سێ كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.

ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه‌ له‌ ‌رێگای ته‌قاندنه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراو هێرشێكی تیرۆریستی كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌ شه‌قامی ریگی شاری چاباهار.

پارێزگاری پارێزگای سێستان و به‌لۆچستان، محه‌مه‌د هادی ماره‌شی رایگه‌یاند "له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ كرایه‌ سه‌ر بنكه‌كه‌، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك برینداربوون.

ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاویكردبووه‌وه‌ كه‌ له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، لانیكه‌م سێ كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.

ktvktvktv