په‌یكه‌ری شار له‌ سلێمانی دانرا

ئافره‌تێكه‌ كه‌ خۆرێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌

به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ رۆشنبیرانی شاری سلێمانی په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شار له‌ به‌رده‌ركی سه‌را لادرا.

 گروپی هونه‌ری دڵخواز، كه‌ گروپێكن له‌ كۆمه‌ڵه‌ هونه‌رمه‌ندێك پێكهاتوون، له‌ نوێترین پڕۆژه‌یاندا له‌به‌ر ده‌ركی سه‌رای سلێمان په‌رده‌یان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری (شار) هه‌ڵدایه‌وه‌، ئه‌م په‌یكه‌ره‌ ماوه‌ی ساڵێكه‌ كاری تێداده‌كرێت.

شایانی باسه‌ په‌یكه‌ره‌ ئافره‌تێكه‌ كه‌ خۆرێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ روناكی بیری ئافره‌تان‌و، ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی رووی له‌ زه‌وییه‌ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك ئه‌مه‌ خاكی ئێمه‌یه‌.

 كوردستان تیڤی/ كامران