بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 7.6 رێكخته‌ر نیوكالیدۆنیای فه‌ڕه‌نسی هه‌ژاند

زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی مه‌ترسی كه‌وتۆته‌ كار

بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌گوڕی 7.6 باشووری دوورگه‌ی نیوكالیدۆنیای فه‌ره‌نسی هه‌ژاند. 

ده‌زگای بومه‌له‌رزه‌ و كاره‌ساته‌ سروشتیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد: كه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی یه‌كجار به‌هێز به‌ درێژی هه‌زار كیلۆمه‌تر باشووری دوورگه‌ی نیوكالیدۆنیای فه‌ڕه‌نسی گرتۆته‌وه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ له‌و دورگه‌یه‌ زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌و دورگه‌یه‌ كه‌وتوه‌ته‌ كار.

هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه‌كه‌ ناوچه‌ دانیشتوانی نه‌گرتۆته‌وه‌ بۆیه‌ هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌ به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و دوورگه‌یه‌ هۆشداری ده‌ده‌ن له‌ مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه‌ كه‌ زیانی گه‌وره‌ به‌دوای خۆی داده‌هێنێت.