ئه‌مریكا ماوه‌ی ئه‌ركداركردنی سه‌ربازه‌كانی له‌سه‌ر سنووری ئه‌م وڵاته‌ درێژكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی به‌رگری ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ماوه‌ی ئه‌ركداركردنی سه‌ربازه‌كانی كه‌ له‌ میانی رێگه‌گرتن له‌ كاروانی كۆچبه‌ران له‌ ئه‌مریكا ناوه‌ڕاستەوە بۆ ئه‌مریكا له‌سه‌ر سنووری مه‌كسیك جێگری كردوون له‌ ١٥ی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه‌ تاكو ٣١ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩ درێژكرده‌وه‌. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پنتاگۆندا هاتووه‌ "وه‌زاره‌تی به‌رگری ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پشتیوانیكردنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ رێگه‌گرتن له‌ كاروانی كۆچبه‌ران. وه‌زاره‌تی به‌رگری ماوه‌ی (ئه‌ركداركردنی سه‌ربازه‌كانی) له‌ ١٥ی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه‌ تاكو ٣١ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩ درێژكرده‌وه‌.