نووسه‌ر نیهاد جامی ڕۆمانی "من له‌ ماڵی سه‌رۆك بووم " بڵاو ده‌كاته‌وه‌

رۆمانی (له‌ ئۆكتۆبه‌ردا كوژرام ) دوای چاپكردنی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو

نووسه‌ر و شانۆكار نیهاد جامی له‌باره‌ی تازه‌ترین كتێبی خۆی  به‌ رۆژنامه‌ی خه‌باتی ڕاگه‌یاند: رۆمانی "من له‌ماڵی سه‌رۆك بووم "دووه‌م كتێبی چاپكراوی منه‌ له‌باره‌ی ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه‌ كه‌ سیانه‌یه‌كه‌: یه‌كه‌میان له‌ ئۆكتۆبه‌ردا كوژرام بوو كه‌دوای چاپكردنی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو ئه‌وه‌ی ئێستا دووه‌م كتێبه‌ و سیانه‌كه‌ به‌كتێبی داهاتوو كۆتایی دێت به‌ناوی ده‌ستنووسی كتێبێك، هه‌رسێكیان زنجیره‌ك پێكدێنن له‌باره‌ی دنیابینی من بۆ گوتاری سیاسه‌ت.

 له‌كۆتایی مانگی داهاتوو چاپ ده‌كڕێت، قسه‌كردنێكی تره‌ له‌باره‌ی چیرۆكی مرۆڤی كورد له‌ خۆرئاوا و ترس له‌هێزی سیاسی و راكردن و رووداوه‌كانی ئه‌م نۆڤلێته‌ش له‌نێوان كوردستان ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا ته‌واو ده‌بێت، قسه‌كردنه‌وه‌یه‌ له‌ نه‌بونی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و كێشه‌ی گه‌نجی كورد له‌ ئه‌وروپا و سێكس و خۆشه‌ویستی و تلیاك كێشان.نهێنییه‌ك له‌كۆی گێڕانه‌وه‌ی ناو كتێبه‌كه‌ كه‌ كۆمه‌لێك مرۆڤی جیاواز قسه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌ / خه‌بات

كوردستان تیڤی/ كامران