له‌ ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا دیسانه‌وه‌ هاوسه‌رگیری كرده‌وه‌!

ژنێكی ته‌مه‌ن 89 ساڵه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌

یاوێكی دانیشتووی قه‌زای بردسكه‌ن له‌ پارێزگای خۆراسانی ڕه‌زه‌وی ئێران له‌ ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا دیسانه‌وه‌ هاوسه‌رگیری كرده‌وه‌.

محه‌ممه‌د جان عفه‌تی له‌ هاوسه‌رگیری دووه‌می خۆی ژنێكی ته‌مه‌ن 89 ساڵه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌ و ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریشی گێڕا.

محه‌ممه‌د جان 4 كوڕ و كچێكی له‌ هاوسه‌ری یه‌كه‌می هه‌یه‌ و 18 نه‌وه‌شی له‌ ئێستادا هه‌یه‌.

محه‌ممه‌د ڕه‌زا عفه‌تی كوڕی ئه‌م زاوا 91 ساڵه‌یه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئامانج له‌ هاوسه‌رگیری باوكی ته‌نیا كۆتایی هێنان به‌ ته‌نیایی ئه‌و بووه‌.

وتیشی: به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ منداڵه‌كانی ژیانێكی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه‌ و باوكمان به‌ ته‌نیایی ژیانی به‌ سه‌ر ده‌برد، بڕیارمان دا كه‌ هاوسه‌رگیری بكاته‌وه‌.

زه‌ماوه‌نده‌كه‌شی به‌ به‌شداری خزم و كه‌سه‌كانی به‌ڕێوه‌چووه‌.

سه‌رچاوه‌/ جام كوردی

كوردستان تیڤی/ كامران