پیشانگای (شه‌به‌نگێك له‌ نه‌غمه‌ و شیعر و ره‌نگ)كراییه‌وه‌

پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندان (د. رێبوار سه‌عید و عه‌دنان كه‌ریم)

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ (٥-١٢-٢٠١٨) له‌ ئه‌كادیمیای كوردی له‌ هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌رپرسانی حكومی و حزبی و هونه‌رمه‌ندان و هه‌وادارانیان، پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندان (د. رێبوار سه‌عید و عه‌دنان كه‌ریم) بۆ شێوه‌كاری و شیعر و سمینار له‌ژێر ناونیشانی (شه‌به‌نگێك له‌ نه‌غمه‌ و شیعر و ره‌نگ) كرایه‌وه‌.

 له‌و چالاكییه‌دا ٣٠ تابلۆی شێوه‌كاریی هونه‌رمه‌ندان نمایش كرابوون، كه‌ كۆنسێپتی پرۆژه‌كه‌ له‌سه‌ر تیمای (هه‌ور) كرابوو، هه‌ور وه‌ك سمبوڵێكی تێكه‌ڵ به‌ سروشت، كه‌ تێكه‌ڵكردنی دوو ئه‌زموونی جیاوازه‌ و كاره‌كته‌ره‌كان جیهانبینیی جیاوازیان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند رێبوار سه‌عید پارچه‌ هۆنراوه‌یه‌كی له‌سه‌ر تابلۆدا نووسیوه‌ و عه‌دنان كه‌ریم ئاوازی بۆ داناوه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران

47425731_1169535646528641_4219516037848104960_n.jpg
47381865_1169536093195263_550680082260164608_n.jpg