نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد

گه‌یشته‌ 62 دۆلار و 52 سه‌نت

به‌ ھۆی رێككه‌وتنی بازرگانی نێوان ئه‌مریكا و چین و كشانه‌وه‌ی قه‌ته‌ر له‌ رێكخراوی ئۆپێك له‌ مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا، به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد و گه‌یشته‌ ٦٢ دۆلار و ٥٢ سه‌نت.

رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌مریكا و چین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتن كه‌ بۆ ماوه‌ی ٩٠ رۆژ ھیچ باجێكی گومركی به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌ ھاورده‌كراوه‌كانی نێوان ھه‌ردوولادا نه‌سه‌پێنن.

دوێنێ دووشه‌ممه‌، وه‌زیری وزه‌ی قه‌ته‌ر، سه‌عد كه‌عبی رایگه‌یاندبوو كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌ كانوونی دووه‌می ٢٠١٩دا له‌ رێكخراوی وڵاتانی ھه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) ده‌كشێته‌وه‌.

له‌ كاتژمێر ٠٧:٠٨ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد و به‌ ٦٢ دۆلار و ٥٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

به‌ھه‌مانشێوه‌ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی ئه‌مریكا له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا، به‌رزبووه‌ و به‌ ٥٣ دۆلار و ٦١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا