هه‌وڵێكی تیرۆركردنی تره‌مپ ئاشكرابوو

به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌كی دزیووه‌ و به‌ نیازبووه‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تره‌مپ بدات و به‌رزی بكاته‌وه

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاند: پیاوێك به‌ناوی گریگوری لی لینگانگ له‌ ویلایه‌تی نورس داكوتا دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ له‌ ساڵی ڕابردوو به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌كی دزیووه‌ و به‌ نیازبووه‌ له‌ كاتی سه‌ردانیكردنی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و ویلایه‌ته‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تره‌مپ بدات و به‌رزی بكاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی گیرخواردنی ئه‌و به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌ لینگانگ ڕایكردووه.

ناوبراو پێشتریش ئاگری به‌ردابووه‌‌ چه‌ند دوكانێك له‌ شارۆچكه‌ی بسمارك له‌و ویلایه‌ته، دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرا و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ بڕیاردرا 10 ساڵ زیندانی بكرێت ته‌نیا به‌هۆی ئه‌و ئاگر كردنه‌وه‌یه‌ و پاشانیش پێنج ساڵ زیندانی بۆ ده‌ركرا به‌هۆی دزینی ئه‌و به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌ و چه‌ند ساڵێكی تریش به‌هۆی چه‌ندین دزی تر، كه‌وا پێشبینی ده‌كرێت تا ساڵی 2038 له‌ زیندان بمێنێته‌وه.‌‌‌