به‌ ڤیدیۆ..هه‌ردی سه‌لامی گۆرانییه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وه‌

به‌ناوی "لێم ببوره‌"

گۆرانیبێژی لاو هه‌ردی سه‌لامی، نوێترین كلیپێكی خۆی به‌ناوی "لێم ببوره‌" بڵاوكرده‌وه‌.

گۆرانی "لێم ببوره‌" له‌ ئاواز و هۆنراوه‌ی هه‌ردی سه‌لامی خۆیه‌تی و ئه‌فشین شوكری كاری میوزیكی بۆ ئه‌نجامداوه‌، هاوكات  سیامه‌ك فه‌خره‌دین كاری میكس و ماسترینگی بۆ كردووه‌.

شایانی باسه‌ هه‌ردی سه‌لامی، له‌ساڵی 1987 له‌ سلێمانی له‌دایك بووه‌ و خاوه‌نی چوار براو سێ خوشكه‌، ده‌رچووی به‌شی شانۆیه‌ له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان، دواتر ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌.

سه‌رچاوه‌/ ئاوێنه‌

كوردستان تیڤی/ كامران