سه‌رتاشێك.. هاوشێوه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ كاره‌كه‌ی ئه‌نجامده‌دات

له‌ شوێنه‌ جیاجیاكانه‌وه‌ سه‌ردانم ده‌كه‌ن

له‌ناوچه‌ی عوره‌یفیه‌ له‌هه‌رێمی سقاریای باكوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا، سه‌رتاشێك به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌یر سه‌رنجی گه‌شتیاران و سه‌ردانیكه‌رانی راده‌كێشێت، جیاواز له‌ هاوپیشه‌كانی دیكه‌ی، له‌ناو دوكانه‌ بچكۆله‌كه‌یدا به‌ سه‌قفه‌كه‌وه‌ خۆی هه‌ڵده‌واسێت، واته‌ (سه‌ربه‌ره‌وخوار) پاشان قژ یان ریشی پیاوان چاكده‌كات، هه‌ربه‌وهۆیه‌شه‌وه‌ به‌ "شه‌مشه‌مه‌كوێره‌" ناسراوه‌.

ئه‌و سه‌رتاشه‌ به‌هره‌مه‌نده‌ ده‌ڵێت : ئه‌م شێوازی كاركردنه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1995، جگه‌ له‌ گه‌شتیاران هاووڵاتیانی تورك له‌ شوێنه‌ جیاجیاكانه‌وه‌ سه‌ردانم ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نی من ببینن له‌كاتی كاركردندا.

سه‌رچاوه‌/ رێگا

كوردستان تیڤی/ كامران