كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات

به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3-12-2018 به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووه‌وه‌. 

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووه‌وه‌ و به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تی ڤی، سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆی شاندی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان تاوتوێ كراون.