ڤیدیۆ .. لێڤه‌رپول سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ئێڤه‌رتۆن تۆمار كرد

له‌پریمه‌رلیگدا


ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 2 ى 12 ى 2018  ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی 14 ى خولی نایابی ئینگلیزی  لێڤه‌رپول له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا میوانداری ئێڤه‌رتۆنى كرد 


لێڤه‌رپول له‌میوانداری كردنى ئێڤه‌رتۆن توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌ئه‌نجامی گۆلێكى بێ وه‌ڵام  

گۆله‌كه‌ى لێڤه‌رپولیش  له‌خوله‌كی 96 ى كۆتا ساته‌كانى یاریه‌كه‌ له‌لایه‌ن یاریزان ئۆریگی تۆمار كرا 

بەم ئەنجامەش، یانەی لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی ٣٦ خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیدا دەبینرێت،ئیڤەرتۆنیش بە ٢٢ خاڵ لە پلەی شەشەمدایە.

شوان عه‌زیز