ڤیدیۆ .. بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ڤیاریال تۆمار كرد

له‌لالیگادا


شه‌وی رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی 14 ى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، بارسێلۆنا له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا میوانداری ڤیاریالی كرد  

له‌یاریه‌كه‌دا  بارسێلۆنا توانى براوه‌ بێت به‌ئه‌نجامی دووگۆلی بێ به‌رامبه‌ر 

گۆله‌كانى بارسێلۆنا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان پیکیە و ئالێنا لە خولەکەکانی ٣٦ ، ٨٦ تۆمار كران 

بەم ئەنجامەش، یانەی بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی ٢٨ خاڵ بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیدا دایه‌ و ڤیاڕیالیش بە ١٤ خاڵ لە پلەی حەڤدەدایە.

شوان عه‌زیز