به‌ڤیدیۆ.. پوتین باسی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان ده‌كات

سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب حه‌ز به‌ كڕینی ده‌كه‌ن

بۆ یه‌كه‌مین جار دوای گه‌یشتنی ئۆتۆمبێلی فلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا بۆ وڵاتی ئه‌رجه‌نتین و به‌شداریكردنی له‌ لوتكه‌ی G 20، شێوازی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سه‌رنجی رۆژنامه‌نووسان و سیاسییه‌كانی به‌لای خۆیدا راكێشا.

دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پوتین به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب بایه‌خ به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ جۆری كۆرتیج( aurus) ده‌ده‌ن و حه‌ز به‌ كڕینی ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها پۆتین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ پێشتر ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی به‌كار هێناوه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا زۆر به‌ ئۆتۆمبێله‌ نوێكه‌ی سه‌رسامه‌ و ئاسووده‌یه‌، چونكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی جوان دروست كراوه‌.

 

 

ئاماده‌كردنی / رزگار