له‌سه‌ر پێدانى 2 مووچه‌ له‌و مانگه‌دا ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، له‌م مانگه‌دا هیچ بڕیارێك نیه‌ بۆ پێدانى 2 مووچه‌ به‌فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان

سه‌رچاوه‌كه‌ هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تده‌كرده‌وه‌ كه‌له‌ئێستادا وا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌م مانگه‌دا 2 مووچه‌ به‌فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو 5 ى 12 ى 2018 ، مووچه‌ى مانگی 9 ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێت ، به‌پێى خشته‌ى پێدانى مووچه‌ یه‌كه‌م و دووه‌م وه‌زاره‌ت پێشمه‌رگه‌ و په‌روه‌رده‌ وه‌ری ده‌گرن

شوان عه‌زیز