به‌ڤیدیۆ.. پوتن و شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه‌ میدیای جیهان به‌خۆیانه‌وه‌ سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن

وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ركابه‌رانی محه‌مه‌د بن سلمان

له‌ میانه‌ی دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی گرووپی 20 هه‌ر له‌ یه‌ك فلادێمێر پۆتن ، سه‌رۆكی رووسیاو محه‌مه‌د بن سه‌لمان ، شازادی جێنشینی سعوودیه‌ به‌ ئه‌نجامدانی ته‌وقه‌یه‌كی سه‌رنج راكێش میدیای جیهانیان به‌خۆیانه‌وه‌ سه‌رقاڵ كرد.

هاوكات له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش هاووڵاتیانی سعوودی خۆشحاڵی خۆیان له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ربڕی و یه‌كێك له‌ چالاكوانانی بواره‌كه‌ ده‌ڵێت: خۆشحاڵییه‌كه‌ی پوتن بۆ شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه‌،ئه‌وانی وێران كرد، چالاكوانێكی دیكه‌ش نووسیویه‌تی: ئه‌مشه‌و كه‌سانێك ناخه‌ون، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ركابه‌رانی محه‌مه‌د بن سلمان.

ئه‌و ته‌قه‌یه‌ی نێوان پوتن و محه‌مه‌د بن سه‌لمان كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌ نێوان چاودێرانی سیاسی و میدیای جیهان لێكه‌وته‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌و به‌جۆرێك لێی ده‌ڕوانن.

 

ئاماده‌كردنی / رزگار