چۆنیه‌تى شۆفێریكردن له‌كاتى لافاودا بۆپه‌ك نه‌كه‌وتنى ئۆتۆمبێله‌كانتان په‌یڕه‌وكاری ئه‌م خاڵانه‌ به‌

بێ گرفت بن


 له‌وه‌رزی زستاندا له‌كاتى باران بارینى زۆر و لافاو پێویسته‌ شۆفێران ڕه‌چاوى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌لامه‌تى لێى ده‌رباز ببن ،  له‌سه‌ر شۆفێران پێویسته‌ هه‌وڵ بدات ڕێگایه‌كى دیكه‌ بدۆزێته‌وه‌  ، گه‌ر چار نه‌بوو نه‌كرا  ڕه‌چاوى ئه‌م خاڵانه‌ بكات

1- نابێت ئاستى قوڵایی ئاوه‌كه‌ له‌نیوه‌ى تایه‌كانت زیاتر بێت 

2- به‌هێواشى و به‌ خێرایی كه‌متر له‌ 5كم  له‌ئاوه‌كه‌ نزیك ببه‌ره‌وه‌

3-  كاتێك له‌ناو ئاوه‌كه‌ بوویت ، خێراییه‌كه‌ بۆ 5  تا 8 كم زیاد بكه‌ 

4- ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت خزا ئیستۆپ مه‌گره‌ ، پێت له‌سه‌ر به‌نزین لابه‌ره‌ هه‌تا تایه‌كانت زه‌وی ده‌گرنه‌وه‌ 

5- ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌ناو ئاودا مه‌وه‌ستێنه‌ 

6- كاتێك له‌ئاوه‌كه‌ ده‌رباز بوویت  به‌نه‌رمی ئیستۆپى پچر پچر بگره‌ هه‌تاكو برێكه‌كانت ووشك ببنه‌وه‌ 

 

 

سه‌رچاوه‌ - هاتووچۆی هه‌رێم

شوان عه‌زیز