واده‌ی دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 9 ڕاگه‌یاندراو پێشمه‌رگه‌ و په‌روه‌رده‌ له‌ده‌ستپێكن

30 ڕۆژ جارێك مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند ،  هه‌موو 4 ، 5 ى مانگێك وه‌زاره‌ت ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى ده‌كات ، كه‌هه‌ر 30 ڕۆژ جارێك مووچه‌ به‌سه‌ر ته‌واوى شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕاشیگه‌یاند  ڕۆژى 5 ى 12 ى 2018  ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 9 ده‌كرێت ، یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش پێشمه‌رگه‌ وه‌ری ده‌گرێت ، دواتر په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستى دێن 


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕاشیگه‌یاند به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى دانراوه‌ بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ ، ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌ وه‌رده‌گرن به‌پێى  خشته‌ى دارایی


شوان عه‌زیز