نرخی بەنزین دادەبەزێت

له‌راگه‌یاندراوێكدا

 په‌یجی پارێزگای سلێمانى له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك رایده‌گه‌یه‌نن ،  له‌سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌وه‌  2 ى 12 ى 2018 ،  نرخی به‌نزین  داده‌به‌زێت 


ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ئەمڕۆی پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا لەگەڵ  نوێنەری بەنزینخانەکانی شاری سلێمانیدا کۆبۆوە، لە کۆبونەوەکەدا بڕیار درا لەبەر بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و بەدەستپێشخەری بازرگان و خاوەن وێستگەکانی سوتەمەنی نرخی بەنزین لە سبەینێ یه‌وە بیست و پێنج دیناری تر کەمبکرێتەوە.

شوان عه‌زیز